سەقز _ لاوێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین دوو لاقەکەی لەدەستدا

هەنگاو: لاوێکی تەمەن ٣٦ ساڵەی سەقزی، بەهۆی تەقینەوەی مین، دوو لاقی خۆی لەدەستدا.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:١٦

 

هەنگاو: لاوێکی تەمەن ٣٦ ساڵەی سەقزی، بەهۆی تەقینەوەی مین، دوو لاقی خۆی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ هەینی (٣ی خاکەلێوە / ٢٣ی مارس)، تەقینەوەی مین لە بازاڕی سنووریی ” سێف ” لە سەقز لاوێکی کردە قوربانی.

لە ئاکامی ئەو تەقینەوەدا، “مەنسوور مورادی”، خەڵکی گوندی “ئیساقاوا”ی سەقز دوو لاقەکەی لە دەستدان.

ئەم لاوە سەقزییە کە ٣٦ ساڵ تەمەنی بووە بە هەلیکۆپتێر بۆ ناوەندە دەرمانییەلانی سنە گوازراوەتەوە و هەواڵنێری “هەنگاو” لە سنە، دۆخی جەستەیی ناوبراوی نالەبار ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند، دوو لاقی مەنسوور لە ئەژنۆ بەرەوخوار پەڕیون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە