سەلمان ئەفرا بە دانانی ٢٠٠ ملوینی تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی شارەدێی نێ سەربە شاری مەریوان بە دانانی بارمتەو بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٤:٤٣

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی شارەدێی نێ سەربە شاری مەریوان بە دانانی بارمتەو بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٧ی فێوریەی ٢٠١٩) سەلمان ئەفرا یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی شارەدێی نێ سەر بە مەریوان، دوای سێ مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

سەلمان ئەفرا ڕۆژی یەکشەممە (٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە