سەپاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکران بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجار بە تۆمەتی لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە

٥ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٤:٥٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجار بە تۆمەتی لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بیجار بە ناوی "دانش مولوودی" تەمەن ٢٥ ساڵ، سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزا لەلایەن لقی یەکی دادسەرای گشتی و شۆرشی بیجار و بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژ بە نیزام لە رێگەی ئەندامەتی و لایەنگری لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەریدا سەپێندراوە.

دانش مولودی ساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٦ مانگ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە