سەپاندی حوکمی دوو ساڵ بەندکران بەسەر هاووڵاتیەکی مەریوان

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران لەلایەن دادگای مەریوانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٥ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٨:٥٧

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران لەلایەن دادگای مەریوانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگایی شۆرشی مەریوان هاووڵاتیەکی کوردی بە ناوی ”عادڵ پیرووزی“ خەڵکی سەردۆش بە ٢ ساڵ بەندکران مەحکووم کردووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە. ناوبراو تانەی لەو بڕیارە داوە و چاوەڕوانی دادگای پێداچوونەوەیە.


عادل پیرووزی لە کۆتایی مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دوای چەند مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە تا کاتی بەرێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە