شارام ئەلیاسی ٩ ڕۆژە مانی گرتووە

هەنگاو:شەهرام ئەلیاسی یەکێک لە چالاکنی مافی مرۆڤی و بەندکراوی پێشووی سیاسی، ئەمڕۆ ٩ ڕۆژە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەردەم ئۆفیسی UN لە شاری ئانکارا، مانیان گرتووە.

٢٢ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٣:٣٤

 

هەنگاو:شەهرام ئەلیاسی یەکێک لە چالاکنی مافی مرۆڤی و بەندکراوی پێشووی سیاسی، ئەمڕۆ ٩ ڕۆژە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەردەم ئۆفیسی UN لە شاری ئانکارا، مانیان گرتووە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو” سەڕەڕایی تێپەربوونی ٩ ڕۆژ لە مانگرتنی شارام ئەلیاسی و بنەماڵەکەی لە بەردەم بینای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم ڕێكخراوە هیچ جوابێکی ئەم بنەماڵەیان نەداوەتەوە و تائێستاش لە سەرگەردانیدان.

شارام ئەلیاسی ماوەی ٤ ساڵ و نیوە کە نیشتەجێی تورکیایە و سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی ٢ ساڵ و ٨ مانگە کەیسەکەی لەلایەن UN پەسەند کراوە، بەڵام هێشتا چاوەڕوانە هەتا ئەو ڕیکخراوە بۆ وڵاتی سێهەم بیگوازێتەوە.

ناوبراو لە گەڵ دوو منداڵەکەی و خـێزانەکی لە دۆخێکی نالەباری ئابووری دەژین. هەروەها ناوبراو ماوەی ٦ ساڵ لە بەندیخانەکانی مەریوان و ئێڤین و ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە.

شارام ئەلیاسی بە هۆی گەیاندنی هەواڵی کۆڵبەران بە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ حیزبە کوردییەکان” حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ناوبراو دوای ئەوەی کە ٦ ساڵ لە بەندیخانە بوو بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانە هاتە دەروەو و پاشان وەک پەنابەر ڕووی لە تورکیا کرد.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە