شارەوانیی مەهاباد ماوەی ٦ مانگە مووچەی کارمەندانی نەداوە

هەنگاو: کرێکار و کارمەندانی شارەوانیی مەهاباد بۆ ماوەی ٦ مانگە مووچە و مەزایایان وەرنەگرتووەو و ئەمەش کێشەی بۆ ژیانی رۆژانەی بنەماڵەکانیان دروست کردووە.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:٤٦

 

هەنگاو: کرێکار و کارمەندانی شارەوانیی مەهاباد بۆ ماوەی ٦ مانگە مووچە و مەزایایان وەرنەگرتووەو و ئەمەش کێشەی بۆ ژیانی رۆژانەی بنەماڵەکانیان دروست کردووە.

بەپیی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ماوەی رابردوودا سەرەڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی کارمەندانی شارەوانیی مەهاباد، بەرپرسانی ئەو ناوەندە توانای دابین کردنی مووچە و هەقدەستی کارمەندەکانی نەبووە.

هاوکات یەکێک ە کارمەندانی شارەوانیی مەهاباد رایگەیاندووە کە زۆربەی خەڵک و کرێکارانی شارەوانی توانای دابین کردنی بژیویی رۆژانەیان نییە و شۆرای شاریش لەو پەیونەیدییەدا هەوڵێکیان نەداوەو هیچ کارێک لەدەستیان نەهاتووە.

بە گوتەی یەکێک لە کارمەندانی شارەوانی مەهاباد، بەرپرسان هیچ تیگەیشتنێکی دروستیان لەخواستی خەلک نیە و ئەگەر ئە وتێگەیشتنەیان هەبوایە، کارمەندان تووشێ هەژاری، دژواریی ژیان و بێکاری نەدەبوونەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە