شنۆ .. کوڕێک بە پێنج گوللە دایکی خۆی کوشت

ەنگاو: لاوێکی خەڵکی شنۆ بە هۆی کێشەی خـێزانییەوە دایکی خۆی کوشت.

٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٢:١٤

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شنۆ بە هۆی کێشەی خـێزانییەوە دایکی خۆی کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٧ی ڕەزبەری ٢٠١٨ / ٢٩ی سێپتامبری ٢٠١٨)، ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵی بەناوی ”نەشـیل مەلوودی“ خەڵکی گوندی ”گوندەوێڵە“ و دانیشتووی گەڕەکی ”سەیداوێی“ شاری شنۆ بە دەستی کوڕەکەی کە تەمەنی ١٧ ساڵ بووە کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری شنۆ لەوبارەوە ڕایگەیاند کە نشمیل بە دەستی کوڕەکەی و بە هۆی کێشەی خێزانی بە پێنج گوللە کوژراوە.

تەرمی ئەو ژنە لاواە ڕەوانەی سارخانەی نەخۆشخانەی ”نەبی ئەکرەم“ی شاری شنۆ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە