شەش ژن لە ١٠ ڕۆژدا خۆیان کوشتووە

هەنگاو: لە درێژەی خۆکوشتنی ژنان و کچانی کورد، ژنێكی خەڵکی شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٠ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٣:٥٨

 

هەنگاو: لە درێژەی خۆکوشتنی ژنان و کچانی کورد، ژنێكی خەڵکی شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی دوشەممە (١٠ بانەمەڕی ٢٧١٨/ ٣٠ی ئاوریلی ٢٠١٨) ، ژنێکی گەنجی خەڵکی سنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم ژنە تەمەن ٣٠ ساڵانەی “سارا زەمانی دادانە” دانیشتویی گەرەکی غەفووری سنە ڕاگەیاندووە.

ئەم ژنە گەنجە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکۆژی داوە و لە نهۆمی ٣ی بینایێکەوە خۆی فرێ داوەتە خوارەوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری”هەنگاو” لە ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوو لانیکەم ٦ ژن و کچی کورد لە شارەکانی ئورمیە ، بۆکان، مەریوان، ڕوانسەر، شنۆ و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە