شەش کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی ئورمیە، سونقوڕ، کرماشان و ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:٣٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی ئورمیە، سونقوڕ، کرماشان و ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٤ی فێوریەی ٢٠٢٠)، ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”شەهێن ئەنوەری“ بە هۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە، ڕۆژی چواشەممە ٢٤ی ڕیبەندان، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی سونقوڕ بە ناوی ”ئەحمەد مەلایی“ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیبوو.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕێبەندان (١١ی فیوریە)، دوو ژنی خەڵکی ئیلام و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ”عایشە جاهد“ تەمەن ٣١ ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەست داوە. هەروەها ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”نەهیە شامحەمەدی“ هەمان ڕۆژ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لاوێکی دیکەی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ئومید ئەحسەنی“ ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندان بە هۆکارێکی نادیار لەرێگای خواردنی قورسی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، ڕۆژی جوارشممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانویە)، لاوێکی خەڵکی ناوچەی نازلووی ئورمیە بە ناوی ”وەحید ئەقدەم“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە