شەمەندەفەر گیانی کرێکارێکی وێستگەی ڕێگای ئاسنی کرماشانی ئەستاند

هەنگاو: کرێکارێکی وێستگەی ڕێگای ئاسنی کرماشان لەکاتی ڕاوەستانی شەمەندەفەرێک تووشی ڕووداو بوو و گیانی لە دەست دا.

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٤:١٦

 

هەنگاو: کرێکارێکی وێستگەی ڕێگای ئاسنی کرماشان لەکاتی ڕاوەستانی شەمەندەفەرێک تووشی ڕووداو بوو و گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا حکومەتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە (٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، کارمەندێکی وێستگەی ڕیگای ئاسنی کرماشان کەوتە ژێر شەمەندەفەرێک و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

هەتا ئێستا ماڵپەڕە حکومەتییەکان ناسنامەی ئەو کرێکارەیان بڵاو بەکردووەتەوە، بەڵام ڕایانگەیاندووە کە تەمەنی ٢٩ ساڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە