شەڕو تێکهەڵچوون لە سنوورەکانی پیرانشار هاتە ئاراوە

هەنگاو: ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سپای پاسداران لەلایەن هێزێکی کوردستانییەوە کرایە ئامانج و دوابەدەای ئەوە سپای پاسداران سنوورەکانی پیرانشار و

٩ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٧:٥٣

 

هەنگاو: ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سپای پاسداران لەلایەن هێزێکی کوردستانییەوە کرایە ئامانج و دوابەدەای ئەوە سپای پاسداران سنوورەکانی پیرانشار و حاجی عومرانی تۆپباران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٩ی پووشپەڕی ٢٠١٩ / ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩)، ئۆتۆمبێلێکی سپای پاسداران لە سنوورەکانی پیرانشار لەلایەن هێزێکی کوردستانییەوە کرایە ئامانج و چەندین سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێلە کوژران و یان بریندار بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تویتەر و تێلێگرامی خۆی ڕایگەیاندووە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە گەڵ سپای پاسداران تووشی تێکهەڵچوون بووە. هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە سنووری هەریمی کوردستانی بەزاندووە و ئەزیەت و ئازاری کۆڵبەرانی داوە.

دوابەدوای ئەو تێکهەڵچوونە، هێزەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئالانە و بەردەسۆرانیان لە سنووری شاری چۆمان بوردمان کرد.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە