شەڕێکی چەکداری لە سنوورەکانی مەریوان هاتە ئاراوە

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لە کوێستانەکانی مەریوان شيڕێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران هاتە ئاراوە.

٢٦ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٧:٢٣

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لە کوێستانەکانی مەریوان شەڕێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران هاتە ئاراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ١٥ی مەی ٢٠١٩). شەڕێکی چەکداری لە نێوان هێزێکی کوردی و هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی مەریوان هاتووە ئاراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو شەڕە لە چیای کونە شەم شەم لە نزیک گوندی توراختەپە سەر  بە سەرشێوی مەریوان هاتووەتە ئاراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەڕە کە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر درێژەی کێشاوە لە بەردەستدا نییە.

هەتا ئێستا هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەی نەگرتووەتە ئەستۆ و میدیاکانی نزیک لە سپای پاسدارانیش هیچ هەواڵێکیان لە سەر ئەو شەڕە بڵاو نەکردووەتەوە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە