عادڵ ساڵم فرد لە بەندیخانەی نەغەدەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای شەش مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ب

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٤:٣٤

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای شەش مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە بۆ بەندیخانەی زێدەکەی خۆی گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، عادڵ ساڵم فەرد، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕینی شەش مانگ لە سزانی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانەی نەغەدەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرایەوە.

عادڵ ساڵم فەرد هاوینی ساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو مانگی بەفرانباری ساڵی ٢٧١٨ (فێوریەی ٢٠١٩) لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

عادڵ ساڵم فەرد دواجار بەفرانباری ٢٧٢٠ (فێوریەی ٢٠٢١) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە