فەرهاد محەمەدی، بەرپرسی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی دەستبەسەر کرا

هەنگاو:لە درێژەی دەستبەسەر کرانەکانی ئەو دواییانەی کوردستان، بەپرسی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کرا.

١٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٥٩

 

هەنگاو:لە درێژەی دەستبەسەر کرانەکانی ئەو دواییانەی کوردستان، بەپرسی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی  لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٢ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ٢ی ژانویە٢٠١٩) فەرهاد محەمەدی پارێزەر و بەپرسی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی، دوای بانگهێشت کردن بۆ ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر کرا.

فەرهاد محەمەدی پارێزەری پلە یەکی دادگا و بەرپرسی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بووە کە ئەو حیزبە بەهاری دوو ساڵ پێش بە فەرمی بوونی خۆی ڕاگەیاند.

ڕۆژی سێ شەممە سێ ئەندامی دیکەی ئەو حیزبە لە شاری کامیاران دەستبەسەر کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە