دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە کامیاران

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی کامیارانیان لە پارێزگای سنە دەستبەسەر و

١٢ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٥١

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی  خەڵکی کامیارانیان لە پارێزگای سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١١ی بەفرانباری ٢٠١٨/ ١ی ژانویەی ٢٠١٩)،  سێ هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی ”ڕەزا ئەسەدی“، ”فازڵ قەیتاسی“ و “هادی کەمانگەر” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە هێزە ئیتلاعاتییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردن، ئەو سێ هاووڵاتییەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا وتی کە ئەو سێ هاووڵاتییە کە چالاکی ژینگەپارێز بوون، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە