قاسم عەزیزیان سزای ٢٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی خەڵکی مەهاباد دوای ئەوەیکە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بە مەبەست

١٠ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٤:٥٣

 

هەنگاو: چالاکێکی خەڵکی مەهاباد دوای ئەوەیکە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١ی دێسامبری ٢٠٢١) قاسم عەزیزیان، چالاکی سیاسی خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی تێپەڕانندی سزاکەی کە ٢٨ مانگ بەندکرانە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

قاسم عەزیزیان خەڵکی گوندی “لەج” ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢١ی مەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم چالاکە دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی مەهابادەوە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” سزای ٢٨ مانگ بەندکران بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە