لاوێکی خەڵکی ئیلام دوای ئەوە لە سەر کارەکەی دوور خرایەوە خۆی کوشت

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مێهران لە پارێزگەی ئیلام، بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

١١ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٥:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مێهران لە پارێزگەی ئیلام، بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان (٢٠ی ژوئەن)،  لاوێکی خەڵکی مێهران بەناوی "تالب محەمەدی" کوڕی مورادعەلی بەهۆی هەژارییەوە خۆی کوشتووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە چەند ڕۆژ پێشتر لەسەر کارەکەی دەرکرابوو، ئەمەش ببوە هۆی هەژاری و دەستکورتیی زیاتری و لە ئەنجامدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هەنووکە زیاتر لە ٨٥ لەسەدی کارگەکانی پیشەیی و بەرهەمهێنان لە ئێران داخراون و نرخی بێکاری لە زۆربەی پارێزگاکانی کوردستان سەدا چل و پێنج زیاترە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە