لاوێکی پیرانشاری حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای مانگی ڕێبەندان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەر ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٢:١٣

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای مانگی ڕێبەندان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەر ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای شۆرشی ئورمیە، هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشاری بە ناوی ”رزگار محەمەدی“ بە ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کرد.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی ئورمیە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

رزگار محەمەدی خەڵکی لاجان سەر بە شاری پیرانشارە کە ڕۆژی دوشەممە (٨ی رێبەندانی ٢٧١٨/ ٢٨ی ژانویە ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە