لاوێکی ئیلامی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی ئیلام بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٠ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٣:٤٥

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی ئیلام بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٠ی سەرماوەزی ٢٧١٨/  ١ی دێسامبری ٢٠١٨)، لاوێکی خەڵکی ئیلام بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشت.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ئیلام ناسنامەی ئەو لاوە تەمەن ٢٥ ساڵەی ”یوسێف بەستامی“ کوڕی ڕوحوڵڵا ڕاگەیاندووە.

ئەو لاوە ئیلامیە لە ڕێگای خۆ هەڵوسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لەماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦٨ پیاو لە کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە