خۆکوشتنی ٦٨ پیاو لە کوردستان، هۆکاری ٤٤٪ی خۆکوشتنەکان هەژاری و بێکاری بووە

هەنگاو:لەماوەی هەشتی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦٨ پیاو و کوڕ لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٥:٢٠

 

هەنگاو:لەماوەی هەشتی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦٨ پیاو و کوڕ لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتایی ساڵی ٢٧١٨ی کوردییەوە (٨ مانگ) هەتا ئێستا ٦٨ پیاو لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرترین حاڵەتەکانی خۆکوشتن بە هۆی هەژاری و بێکاری بووە، ٣٠ حاڵەت لە خۆکوژیەکانی پیاوان کە دەبێتە ٤٤٪ کۆی گشتی خۆکوشتنەکان بە هۆی هەژاری و بێکاری بووە.

هەروەها ١٥ حاڵەتی لە کۆی گشتی خۆکوشتنەکان لە تەمەنی خوار ٢٠ ساڵ بووە و ٦ حاڵەت سەرووی ٥٠ ساڵ بووە

کەم تەمەن ترینینان منداڵێکی تەمەن ١٢ و بە تەمەن ترینیان پیاوێکی تەمەن ٦٨ ساڵ بووە کە هەردوویان خەڵکی ئیلام بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە