لێبوردنی نێو دەوڵەتی داوای ئازادی دەسبەجێی کامران قادری دەکا

لێبوردنی نێو دەوڵەتی داوای ئازادی دەسبەجێی کامران قادری دەکا

11:25 - 19 September 2019

 

هەنگاو: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوای ئازادی هاووڵاتیەکی کوردی لە بەندیخانەکانی ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکرانەوەی بەیاننامەیەک، داوای ئازادکرانی دەسبەجێی کامران قادری، هاووڵاتی ئێرانی-ئۆتریشی کە لە بەندیخانەی ئێڤین ڕاگیراوەی کرد. ئەو ناوەندە ڕایگەیاندووە باری تەندروستیی کامران قادری ناجێگیرە و ئەوە بووەتە هۆی نیگەرانی ئێمە، ئەو بەندکراوە پێویستی بە چاوەدێری چڕی پزیشکی هەیە.

بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێو نەتەوەیی، کامران قادری کە حوکمی ١٠ ساڵ بندکرانی خۆی لە بەندیخانەی ئەوینی تاران تێپەڕ دەکات، باری تەندروستی ناجێگیرە، ناوبراو لەکاتی دەستبەسەر کردنی واتە ٤ ساڵ پێش تەندروستی تێک چووە و لە ئێستا بۆ چارەسەری گرێی لاقی چەپی دەبێت لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیدا بیت.

کامران قادری لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٢ی شاری شنۆیە و دوکتورای  کارەبا و الکترۆنیکی لە زانکۆی ویەنی ئۆتریش وەرگرتووە. ناوبراو لە بەشی (IT) چالاکە و بەرپرسی کۆمپانیای ئاوانەکە. کامران لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی  دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لە فرۆکەخانەی خومەینی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەوین کراوە.

کامران ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٦ دوای ٤٧٢ رۆژ دەستبەسەر کران و بەندکران لە ژووری تاکەکەسی گوازرایەوەی بەندی گشتی بەندیخانەی ئێڤین.