لێپرسینەوە لە پیاوێکی ٦٦ ساڵان لەلایەن ئیتلاعاتی مەریوانەوە

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ کە یەکێکیان پیاوێکی بەساڵاچوو بووە بانگ و لێپرسینەوەی لێیان کردووە.

٨ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٠:٥٧


هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ کە یەکێکیان پیاوێکی بەساڵاچوو بووە بانگ و لێپرسینەوەی لێیان کردووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٧ی مەی ٢٠٢٠)، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بەو شارەی بانگ و لێپرسینەوەی لێیان کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی ”خوسرەو فەرەهمەند“ تەمەن ٦٦ ساڵ، محەمەد پەروازە و محەمەد ئەفرا بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و دواتر بە نووسراوە بەڵێنییان لێ وەرگیراوە و ئازاد کراون.


ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ئەو سی هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە