لە بانە سێ سەرباز بە بە هۆی بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان دەستبەسەر کران

هەنگاو: سێ سەرباز کە سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە شاری بانە بوون، بە

٣١ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٧:٢٥

 

هەنگاو: سێ سەرباز کە سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە شاری بانە بوون، بە هۆی بەشداری نەکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ سەرباز کە لە پایگای هەنگەژاڵی بانە سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی خزمەتی زۆرەملیی سەربازی بوون، بە فەرمانی یەکێک لە فەرماندەکانی ئەو پایگایە بە ناوی “کاشانی” خەڵکی ئەردەبیل بەشێوەی نایاسایی دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاشان پێش لە هەڵبژاردنەکان بە سەربازەکانی ئەو پایەگایە وتبوو کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ئیجبارییە و پێویستە هەمووتان دەنگ بە “ئیبراهیم ڕەئیسی” بدەن.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو سێ سەربازە تەنیا بە هۆی ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەکانیان نەکردووە دەستبەسەر کراون و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری بانە گوازراونەتەوە.

کاشانی یەکێک لە فەرماندەکانی پایگای هەنگەژاڵی بانەیە کە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە کوشتاری کۆڵبەرانی سنووری بانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە