لە سەوڵاوا تێکهەڵچوونێک هاتە ئاراوە و گریلایەک گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە بەرزاییەکانی سەوڵاوا تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.

٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٣:٥٣

 

هەنگاو: کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە بەرزاییەکانی سەوڵاوا تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٤ی سێپتامبری ٢٠١٩)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوا گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی نێوان گوندەکانی ”دێوەزناو“ و ”جۆڵاندە“ هاتووەتە ئاراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ژنێکی گریلا گیانی لە دەست داوە.

دویا ١٠ ڕۆژ لە ڕوودانی ئەو تێکهەڵچوونە نە میدیاکانی نزیک لە پژاک و نە میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران هیچ هەواڵێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە