لە مانگی خاکەلێوەدا ٣٦ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لەماوەی مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوردیدا ڕۆژانە زیاتر لە یەک هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٣ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٢٣:٣٣

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوردیدا ڕۆژانە زیاتر لە یەک هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی مانگی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردیدا، لەسەر یەک ٣٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
پەیگیرییەکانی ”هەنگاو“ دەریخست کە لە کۆی ئەو ٣٦ کەسە ٩ کەسیان ئازاد کراون و ٢٧ کەسی دیکە هێشتا لە بەندیخانە ڕاگیراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ڕێژەیە ٩ کەسیان چالاکی سیاسی، ١٨ کەسیان چالاکی مەدەنی و ٨ کەسیش بە هۆۆ کۆڵبەری و کاسبکاری دەستبەسەر کراو و کەسێکیشیان خەڵکی شاری کەلاری باشووری کوردستان بووە کە دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بریندار کراوە، دەستبەسەر کراوە.
هەروەها، ١١ کەسیان خەڵکی بانە، ١٠ کەسیان خەڵکی پیرانشار، ٤ کەس مەریوان، ٣ کەس دێولان، ٢ کەس مەهاباد، ٢ کەس سەقز، ٢ کەس قەسری شیرین و کەسێکیش خەڵکی کەلاری باشووری کوردستان بووە.
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بەناوی سەرچاوە “هەنگاو” ڕێگەپیدراوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە