لە چیاکانی نەوسوود کۆڵبەرێک بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگ

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٥:٠٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان بە سەختی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢١) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چیاکانی نەوسوود، دەسڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لانیکەم کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە نەسوود ڕایگەیاند، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، لاوێک بە ناوی "ئاریا خالیدی" خەڵکی گوندی ”نروێ“ سەر بە شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ کرماشان.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لانیکەم ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٨١ کەسیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە