لە کرماشان کچێک بە دەستی براکەی کوژرا

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی براکەی کوژرا.

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٥:٠٨

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی براکەی کوژرا.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ئیسنا، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی کرماشان لە شارەکی ئیلاهیەی ئەو شارە بە دەستی براکەی کوژراوە.

ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ٣٢ ساڵە ڕانەگەیندراوە. بکوژ دوای دەستبەسەرکرانیڕایگەیاندووە کە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆشکەکەم کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە