لەسەرەتای بەهارەوە ١٠ ڕۆژنامەنووسی کورد دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لەسەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە (بەهار)، لانیکەم دە ڕۆژنامەنووسی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٩:٠٧

 

هەنگاو: لەسەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە (بەهار)، لانیکەم دە ڕۆژنامەنووسی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەسەرەتای بەهارەوە لانیکەم دە ڕۆژنامەنووسی کورد دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی ئەو دە کەسە ٥ کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٥ کەسی دیکەیان هێشتا لە بەندیخانە ڕاگیراون.

هەر یەک لە موختار زارعی، عەدنان حەسەنپوور، مێهدی ئازادبەخت، مزەفەر وەلەدبەیگی و کاوە مێهدی پوور ئازاد بوون و ئەرسەلان هیدایەتی، سەید ئەردەشیر مووسەوی، مستەفا باقری ئاشنا، فەرهاد جەهانگیری و ئارمان غەفووری هێشتا لە بەندیخانە ڕاگیراون و چارەنووسیان نادیارە.

ناسنامەی تەواوی ئەو کەسانە و کاتی دەستبەسەر کردنیان بە شێوەی خوارەوەیە؛


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە