مامۆستایەکی قوتابخانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: محەمەد ساڵح شەکەری، مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٧ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٠:٥٣

 

هەنگاو: محەمەد ساڵح شەکەری، مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٦ی خەزەڵوەی  ٢٧١٨ / ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)،  محەمەد ساڵح شەکەری مامۆستای دەستبەسەر کراوی کورد پاش سێ حەفتە و بە دانانی بارمتەی ٧٥ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

یەکێک لە نزیکانی ئەو مامۆستایە وێڕای پشطڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیان کە ئیدارەی ئیتلاعات هەژماری بانکی ناوبراوی داخستوە و دەستی بەسەردا گرتووە.

محەممەدساڵح شەکەری شەوی یەکشەممە (١٥ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.

ناوبراو ماوەی ٢٤ ساڵە لە قوتابخانەکانی شاری سەقز خەریکی وانە وتنەوەیە و پێشتر لە ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە