محەمەد عەلی تاهێری، دامەزرێنەری عیرفانی حەلقە لە بەندیخانە ئازا کرا

هەنگاو: محەمەد عەلی تاهێری بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی کرماشان و دامەزرێنەری عیرفانی حەلقە دوای تێپەراندنی ٨ مانگ لە تەواو ب

٢٧ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٥:٤٦

 

هەنگاو: محەمەد عەلی تاهێری بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی کرماشان و دامەزرێنەری عیرفانی حەلقە دوای تێپەراندنی ٨ مانگ لە تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمرۆ سێشەممە (٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ١٦ی ئاوریلی ٢٠١٩)، محەمەد علی تاهێری بەندکراوی مەزهەبی کورد لە حالێکدا لە مەرەخەسی بوو بە حوکمی لقی ٣٦ی دادگای شۆرشی تاران لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.

تاهێری ڕۆژی ٢٨ی رەشەمەی ساڵی ڕابردەە بۆ مەرەخەسی هاتووەتە دەرەوەی بەندیخانە و ئەمڕۆ دوای تێپەراندنی ماوەی ٨ مانگ لە تەواو بوونی حوکمی بەندکرانەکەی ئازاد کرا.

ناوبراو خەڵکی کرماشانە و لە ساڵی ١٣٨٠هەتاوی ڕێكخراوێکی بەناوی (عرفانی حەلقە) دامەزراند

تاهێری دواتر لەلایەن دەزاگی قەزایی ئێران حوکمی ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و نیزکەی ٩ ساڵە لە بەندیخانەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە