موژگان کاووسی لە بەندیخانە ئازاد کرا

هەنگاو: موژگان کاووسی لێکۆڵەر و چالاکی ئیتنیکی کورد کە کە لە بەندیخانەی کەچوئی کەرەج سزای بەندکرانەکی خۆی تێپەڕ دەکرد، لەبەندیخانە ئازاد کرا.

١٥ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٨:٤٨

 

هەنگاو: موژگان کاووسی لێکۆڵەر و چالاکی ئیتنیکی کورد کە کە لە بەندیخانەی کەچوئی کەرەج سزای بەندکرانەکی خۆی تێپەڕ دەکرد، لەبەندیخانە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٥ی ژانویەی ٢٠٢٢)، موژگان کاووسی لێکۆڵەر، چالاکی ئینیکی و چالاک لە بواری زمانی کە یەکێک لە کوردەکانی شاری کەلاردەشتی باکووری ئێرانە، لە بەندیخانەی کەچوئی شاری کەرەج نێردرایە مرەخەسی و ئیدی ناگەڕێتەوە بەندیخانە و سزای بەندکرانەکەی تەواو بوو.

موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی کەلاردەشت ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧١٩ دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی موژگان کاووسی بەڕێوە چووە و حوکمی بەندکرانی ناوبراو بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کراوە. ناوبراو مانگی سەرماوەز لەلایەن دادگای بەرایی شاری نۆشەهر بە ٦٩ مانگ بەندکران حوکم درابوو.

موژگان کاووسی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە ٣٣ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ٣٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “ پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، لەو سێ حوکمە زۆرترینەکەیان واتە حوکمی ٣٦ مانگ بەندکران جێبەجێ دەکرێت.

موژگان کاووسی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٩ی مەی ٢٠٢٠)، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نۆشەهر کرا و ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران گوازراوەتەوە.

ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢١ی جولای ٢٠٢١) بە هۆی تووشوون بە پەتای کۆرۆنا دوای نزیکەی ١٣ مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران مافی مرەخەسی پێدرا.

موژگان کاووسی ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١) لە بەندیخانەی ئێڤینی تارانەوە بۆ کەرەج گوازرایەوە و دوای سێ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ژنانی ئیدارەی ئاگاهی کەرەج ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر بۆ بەندیخانەی کەچویی کەرەج گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە