ناردنی چەک و چۆڵی سەربازی و تۆپخانە بۆ سنووری نەوسوود

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و تۆپ لە سنووری ئەو شارە .

٢١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٣:٥٤

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و تۆپ لە سنووری ئەو شارە جێگیر بووە هاتووچۆی خەڵکی کۆنترۆڵ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی جوارشەممەی حەفتەی ڕابردووە، سپای پاسداران بە شێوەیی بەربڵاو چەک و چۆڵ و کەرەستەی سەربازی بۆ شاری سنووری نەوسوود ڕەوانە کردووە.

لەو چەند ڕۆژەدا ٢٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی و هەروەها ١٠ تۆپ لە شاری نەوسوود جێگیر کراون.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک پردی دواو خاڵی پشکنینیان داناوە و هاتووچۆی خەڵکی کۆنترۆڵ دەکەن و لێپرسینەوە لە خەڵکی دەکەن.

شاری نەوسوود لە ٣٥ کیلۆمەتری شاری پاوە و هەڵکەوتووە و لە گەڵ پارێزگای حەڵەبجەی باشووری کوردستان هاوسنوورە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە