ناڕەزایەتی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە بە نیسبەت کوالیتی خواری خۆراکی بەندیخانە

هەنگاو: کوالیتی خراپی خۆراکی ڕۆژانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ناڕەزایەتی ژنانی بەندکراو لەو بەندیخانەیەی لێکەوتووەتەوە.

٣٠ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١١:١٢

 

هەنگاو: کوالیتی خراپی خۆراکی ڕۆژانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ناڕەزایەتی ژنانی بەندکراو لەو بەندیخانەیەی لێکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بەرنامەی خواردنی بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گۆڕدراوە و ژنانی بەندکراو بە هۆی کوالیتی خراپی خواردنەکان چەندین جار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و سەرباری بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە بۆ باشترکردنی خواردنەکان، هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک هەڵنەگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیەوە، گۆشت لە پرۆگرامی خۆراکی بەندیخانە سڕدراوەتەوە و بەرپرسانی بەندیخانەش هەتا ئێستا هۆکارەکەیان ڕانەگەیاندووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگیەیاند کە بە هۆی خوار بوونی کوالیتی خۆراکەکان، بەندکراوان ناچار دەبن لە گیرفانی خۆیان خەرج بکەن و بە هۆی نەبوونی ئیمکانات و ناتەندروستبوونی شوێنی چێشت لێنان لە ناو بەندی ژنانی بەندیخانە، چەند بەندکراوێک تووشی نەخۆشی بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە