نگیسا شابازی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازراوەتەوە

هەنگاو:نەگیسا شابازی، چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی دانیشتووی ئیلام، دوایی دەستبەسەر کران رەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرد.

٣ خەرمانان ٢٧١٨، ١٢:٣١

 

هەنگاو:نەگیسا شابازی، چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی دانیشتووی ئیلام، دوایی دەستبەسەر کران رەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، نەگیسا شابازی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی ئیلام دوایی چەند ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئیلام بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شابازی لەو پەیوەندییەدا بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە دوای گواستنەوەی نەگیسا بۆ بەندیخانە، بنەماڵەی توانیویانە چاویان پێ بکەوێت.

ئەم چالاکە مەدەنیە ڕۆژی چوارشەممە( ١٠ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ١٧ ئاگۆست ٢٠١٨) دوایی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.

نەگیسا شەهبازی ئەندازیاری کارەبا و ئەندامی چالاکی گروپی شاخەوانی کوور لە شاری ئیلام بووە و لە کووژاندنەوەی ئاگرەکانی ئەم دواییانەی کەبیر کێو رۆڵی بەرچاوی هەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە