هاووڵاتییەکی بۆکانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٤:١٥

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مستەفا مستەفەوی، هاووڵاتی خەڵکی بۆکان کە لە ڕێکەوتی (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٦ی دێسامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.

مستەفا مستەفەوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و دوای ٢٧ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە ژوورەتاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانبار بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

پەروەندەی ئەو هاووڵاتییە بۆکانیە کە لە بەندی ٣/٤ بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، لە لقی ٦ی  دادگای شۆرشی ئورمیە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە