هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دوو مانگە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی دیواندەرە کە دوو مانگ پێش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسە

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٠:١١

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی دیواندەرە کە دوو مانگ پێش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتیەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ئەحمەد مورادی دوای دوو مانگ دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد مورادی خەڵکی گوندی نەریسەڵەیە و سەرەتای مانگی بانەمەڕ بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەست نییە.

شایانی باسە بکە برایەکی دیکەی ئەحمەد لەسەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمانی خەڵخاڵی تیرباران کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە