هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بۆ جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی شنۆ کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی بەندک

٢٢ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٢:٠٦

 

هەنگاو: چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی شنۆ کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئورمیە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەد سەمیع خادە، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٦ مانگەی سزای بەندکرانەکەی، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٦ی ژانویەی ٢٠٢١)، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کراوە.

محەمەد سەمیع خاده تەمەن ٢٦ ساڵ و خێزاندارە کە ساڵی ٢٧١٩ (٢٠١٩) دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی دانیشتنی دادگاه ئازاد کرابوو.

ئەو هاوولاتیەی کوردە دواجار لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژ بە حکوومەت لەڕێگای گرووپە سەلەفییەکانەوە“ حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە