هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد حوکمی ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد حوکمی ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە دوو سالە بەبێ مرەخەسی لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

٢٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٣:١٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد حوکمی ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە دوو سالە بەبێ مرەخەسی لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەید ئەمیر تاهریان، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ڕاگیراوە و ماوەی دوو ساڵە لە مافی وەرگرتنی مرەخەسی وەرگرتن بێ بەش کراوە.

سەید ئەمیر تاهریان کە ٣٦ ساڵ تەمەنی هەیە، ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی (٢٧١٦ی هەتاو) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر و دواتر بە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد گوازراوەتەوە و لە ژێر سەختترین ئەشکەنجەکاندا بووە.

ئەو بەندکراوە مەهابادییە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سەربازیی ئورمیەوە  بە تۆمەتی “هاوکاری و سیخۆری بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران”  حوکمی ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

تاهریان لەماوەی بەندکران و تەنانەت لەکاتی دانیشتنی دادگادا لە هەبوونی مافی پارێزەر بێ بەش بووە.

ناوبراو ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ڕاگیراوە و ماوەی نزیک بە دوو ساڵە کە مافی مرەخەسیی پێ نەدراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە