هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢١ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٢:٣٢

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی ٥ ساڵ بەندکران بە سەر هاوڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “ئیسلام موستەفایی” لەلایەن لقی ١٣ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە پشت ڕاست کرایەوە.

ئیسلام موستەفایی خەڵکی ئاوایی میرئاوای ئورمیە، مانگی خەرمانان لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ناوبراو سێ مانگ پێش دەستبەسەر و ئێستا لە بەندی ١٢ بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتی بەرێوەچوونی دادگا، ناوبراو لە مافی هەبوونی پاڕێزەر بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە