هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دەورووبەری ئورمیە کە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٠:٥٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دەورووبەری ئورمیە کە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "عیسمەت سەلەحشوور" کوڕی خورشید و خەڵکی گوندی "فەلەکان"ی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە ، لە لایەن دادگای ئورمیەوە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆرشی ئورمیە و بە تۆمەتی “هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران” بە سەر ناوبراو دا سەپێندرە،

عیسمەت سەلەحشوور سەرتەای مانگی بانەمەڕێ ئەمساڵ بەهۆی خۆ بواردن لە داواکاریی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدراران لەمەڕ ئاشکرا کردنی شوێنی مانەوەی هێزە کوردییەکان دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە دەستبەسەر و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە