هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاوڵاتییکەی خەڵکی پاوە لە لایەن دەزگای دادوەری پارێزگای کرماشانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەر سەپێندرا.

٣١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:٢٣

 

هەنگاو: هاوڵاتییکەی خەڵکی پاوە لە لایەن دەزگای دادوەری پارێزگای کرماشانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەر سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادگای شۆرشی کرماشان حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەر هاووڵاتیەکی خەڵکی پاوە بە ناوی “پویا ڕەسوڵی”تەمەن ٢٥ ساڵ، سەپاند.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

پویا رەسوڵی پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و ٣ مانگ لەوە پێش دوای پاکانە حیساب لە گەڵ ئەو حیزبە گەراوەتەوە بۆ ئێران و  دوای دەستبەسەر کران ڕەوانەی بەندی دیزڵئاوای کرماشان کراوە.

ناوبراو ئێستا لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە