هاووڵاتییەکی دیکە لە مهاباد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری مهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢١:٢٥

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری مهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢ی فێڤریەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری مهاباد هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "شەهاب ئەحمەدی"لەبەر دەرگای ماڵی خۆی ڕفاند و گواستییانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە پاش بەدواداچوونی بنەماڵەی شەهاب ئەحمەدی، ناوەندە ئەمنییەکان پێیان ڕاگەیاندوون کە ناوبراوی گوازراتەوە بۆ ئورمیە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە و شوێنی ڕاگیرانی ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە