هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە بە بارمتەی ٢٥ ملیاری ئازاد کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی جەماڵ عەبدوڵڵاهی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ دوای نزیکەی ١٤ مانگ دەستبەسەر کران لە یەکێک لە دەستب

٣ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٣١


هەنگاو: هەینی ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی جەماڵ عەبدوڵڵایی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ دوای نزیکەی ١٤ مانگ دەستبەسەر کران لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی سوپای پاسداران لە تاران، بە دانانی بارمتەی ٢٥ ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە جەماڵ عەبدوڵڵایی لە ماوەی ١٤ مانگی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەنگاو، جەماڵ عەبدوڵڵایی مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١ هاوڕێ لەگەڵ براکەی بە ناوی کەماڵ عەبدوڵڵایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە بانە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری تاران گوازرانەوە.


جێگای ئاماژەیە کە کەماڵ عەبدوڵڵایی هێشتا لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی تاران ڕاگیراوە و ئازاد نەبووە.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم دوو برا بە تۆمەتی ئەوەی کە گوایە چەند کەسێکیان لە سنووری بانە دەرباز کردووە کە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت دەستیان لە کوشتنی موحسین فەخریزاده زانای ناوەکی ئێران هەبووبێت، دەستبەسەر کراون.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە