دوایی پێنج مانگ دەستبەسەرکران هێشتا چارەنووسی دوو برای خەڵکی بانە ناروونە

هەنگاو: دوایی تێپەربوونی پێنج مانگ لە دەستبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی بانە لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوع، تا ئێستا هیچ هەواڵێ

١٤ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٢:٣٧

 

هەنگاو: دوایی تێپەربوونی پێنج مانگ لە دەستبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی بانە لە لایەن  ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوع، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ئەو دوو کەسە لەبەردەست نیە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو. سەرەتایی مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١ (مانگی مەی ٢٠٢١) دوو برا ی خەڵکی گوندی "بەردەڕەش" سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی "جەماڵ عەبدوڵڵایی و کەماڵ عەبدوڵڵایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو برا دوای ئەوەی دەستبەسەرکراون بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و سەرەڕایی تیپەربوونی پێنج مانگ تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و چارەنووسیان نادیارە.

ئەم دوو برا تا ئێستا هیچ پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان لەگەڵ بنەماڵەیان نەبووە و لە مافی هەبوونی پارێزەریش بێبەش کراون.

ئەم سەرچاوە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەم دوو برا بە تۆمەتی ئەوەی کە گوایە چەند کەسێکیان لە سنووری بانە دەرباز کردووە کە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت دەستیان لە کوشتنی موحسین فەخریزاد زانای ناوەکی ئێران هەبووبێت، دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە