هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٥:٢٧

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٠ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ هاووڵاتییەکی کود بە ناوی ”واحید ئەمین پوور“ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانیان خستووەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە بۆکانییە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەمین پووڕ وێڕای ڕەدکردنەوەی ئەو تۆمەتانە بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە واحید دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە