هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٢ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٥:٤٠

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (١٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”پوریا وەیسی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پوریا وەیسی لە نێو دووکانەکەی خۆیدا (مۆبایل فرۆشی)  و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

پوریا وەیسی چوار مانگ پێشیش بۆ ماوەی یەک مانگ دەستبەسەر کرابوو.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە