هاووڵاتییەکی کورد لە نەغەدە دەستبەسەر کرا

هەنگاوڵ هیزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

١٦ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:٠٩

 

هەنگاوڵ هیزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١١ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢ی سێپتامبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی نەغەدە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کویک بە ناوی ”سەعدی مەعرووفی“ کوڕی لەتیف و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنکی نادیار گوازراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوونی لە چارەنووسی ناوبراو پاش ٦ ڕۆژ بێ ئاکام ماوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٥٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە