هاووڵاتییەکی کورد لە نەغەدە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٣:٥٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەغەدە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “ڕەحمان کەریمی” دەستبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحمان کەریمی بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەیکی ئەمنی لە شاری ئورمیە گوازراوتەەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ڕەحمان کەریمی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو ناڕوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە