هێرشی کەسانی چەکدار بۆ سەر مەزارگەی باوەیادگار لە داڵاهۆ

هەنگاو: مەزارگەی باوەیادگار، لە کەسایەتییە پیرۆزەکانی ئایینی یاری کە لە شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە،

٥ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٤:٤٢

 

پشتیوانی له هەنگاو

هەنگاو: مەزارگەی باوەیادگار، لە کەسایەتییە پیرۆزەکانی ئایینی یاری کە لە شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە، لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٣ی فێبریوێری ٢٠٢١)، کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر مەزارگەی باوەیادگار لە گوندی زەردەی سەر بە شاری داڵاهۆ و دەسڕێژیان لە مەزارگەکە کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی دەسڕێژی ئەو کەسانەوە هیچ کەس زیانی گیانیی پێ نەگەیشتووە بەڵام زیانێکی زۆر بە بیناکە و کەلوپەلەکانی ناو بیناکە و ئەو ئامرازانەش گەیشتووە کە بۆ نۆژەن کردنەوەی بیناکە لەو شوێنە دانرابوون.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی سەرەڕای ئامادە بوونی خێرای هێزەکانی سپای پاسداران کە شوێنەکە، هێرشبەرەکان بە شێوەیەکی سەیر توانیان لە شوێنەکە دەرچن و هیچ شەڕ و پێکدادانێک لە نێون هێرشبەران و سپادا نەهاتە ئاراوە.

یەکێک لە پەیڕەوانی ئایینی یاری لە گوندی زەردە لەم بارەیەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە خەڵکی ناوچەکە بە گشتی پێیان وایە ئەم کەسانە ئەندامانی گرووپگەلی بناژۆخواز و توندڕەوی وەک داعشن کە بە تەواوی لە کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکانی ناوچەی ڕێژاودان و سپای پاسداران هانیان دەدا بۆ ئازاردانی خەڵک و چالاکیی توندوتیژی لەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی یارین.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە کۆماری ئیسلامی هەموو کات لە سەرەتای هاتنەسەرکارییەوە سیاسەتی هێرش و حاشا کردن لە شوناسی ئایینی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤی بەرانبەر بە پەیڕەوانی ئایینی یاریی گرتووەتە بەر و لە ساڵانی ڕابردوودشدا لە گرووپە توندڕەوە بناژۆخوازە چەکدارە ئیسلامییەکان بۆ ئازاردانی پەیڕەوانی ئەم ئایینە و وێران کردنی شوێنە پیرۆزەکانیان کەڵکی وەرگرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە