هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی خەڵکی باشووری کوردستانیان گوللەباران کرد

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکی خەڵکی باشووری کوردستانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە.

٧ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٩:٢٩

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکی خەڵکی باشووری کوردستانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە (٦ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری قەڵادزێ و سەردەشت کۆڵبەرێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی برینداریان کردووە.

یەکێک لە کادرە درمانییەکانی نەخۆشخانەی قەڵادزێ لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژییەدا، کۆڵبەرێک بە ناوی (ه . ڕ . ز) دانیشتووی گوندی سەرشێوی ناوچەی پشدەر بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی ناوبراو، ئەو کۆڵبەرە لاوە ٣ گوللە بەر هەر دوو ڕان و سینگی کەوتووە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هەر ئەو ڕۆژە لە سەلاسی باوەجانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە